رەجەب گەیشتە واشنتن
ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی فەرمی تورکی بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر بانگهێشتى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ئەمریكا و بە مەبەستى كۆبونەوەى هەردولا، بە فڕۆكەى تایبەتى "TC-TRK" گەیشتە واشنتنى پایتەختى ئەمریكا.
ئەردۆگان دوای گەیشتنی بۆ بنكەى ئاسمانیى ئەندرەوس لەلایەن هەریەك لە سەردار كڵچ، باڵیۆزى توركیا لە ئەمریكا و فەرەیدون سینیرئۆغڵو، نوێنەرى هەمیشەیى توركیا لە نەتەوە یەكگرتوەكان و جام هەندرسۆن، بەڕێوەبەرى گشتیى پرۆتۆكۆلى حكومەتى ئەمریكا پێشوازی لێ‌کرا.
لەمیانی سەردانەکەیدا هەریەکە لە ئەمینە ئەردۆگان هاوسەرى و مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیرى دەرەوە و بەرات ئاڵبایراك، وەزیرى خەزێنە و دارایى و خولوسى ئاكار، وەزیرى بەرگریى و روخسار پەكجان، وەزیرى بازرگانى و ماهیر ئونال، جێگرى سەرۆكى گشتى ئاك پارتى یاوەری ئەردۆگان دەکەن.
ده‌مانه‌وێت قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێبكه‌ین له‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به ئاسایشی هه‌ردو وڵات، نه روسیا نه ئه‌مریكا هێزە كوردییەكانیان لە ناوچەكە ده‌رنه‌كرد
ئەردۆگان پێش بەڕێكەوتنی بۆ ئەمریكا لە لێدوانێکدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی رایگەیاند، "ده‌مانه‌وێت قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێبكه‌ین له‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به ئاسایشی هه‌ردو وڵات، نه روسیا نه ئه‌مریكا هێزە كوردییەكانیان لە ناوچەكە ده‌رنه‌كرد، ئه‌وانه له‌گه‌ڵ تره‌مپ باس ده‌كه‌م، كه گه‌ڕاشمه‌وه به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ پۆتین باسی ده‌كه‌م''.
ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له ره‌وانه‌كردنی ئەو داعشانە، جا وه‌ریگرنه‌وه یان نا ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه
سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەی گەڕاندنەوەی بە زۆری داعشەكان كرد بۆ وڵاتەكانیان و وتی، "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له ره‌وانه‌كردنی ئەو داعشانە، جا وه‌ریگرنه‌وه یان نا ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه، ئه‌م ده‌رگایانه ده‌كرێنه‌وه، ده‌ستكراوه به ره‌وانه‌كردنه‌وه‌یان، ئه‌م داعشانه بۆ ئێوه، خۆتان چاره‌سەری خۆتان بكه‌ن''.
هەر لە سەردانەكەمدا له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه قسە لەگەڵ ترەمپ دەكەم
ئەردۆگان باسی لەوەشكرد، "هەر لە سەردانەكەمدا له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه قسە لەگەڵ ترەمپ دەكەم، تا ئه‌مڕۆ زۆر هه‌نگاومان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ری تیرۆره‌كه‌ی پانسیلڤانیا، به‌رده‌وامیش ده‌بین، پێداگرین له‌سه‌ر به‌دواداچونی كوده‌تاچییه‌كان تا هه‌مویان له‌به‌رده‌م دادگا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بابه‌تی فه‌تۆ له باڵاترین ریزبه‌ندی ئه‌و بابه‌تانه‌یه كه تاوتوێی ده‌كه‌ین''.
خەندان
