ئه‌ڵمانیا داعشه دیپۆرتكراوه‌كان له توركیا وه‌رده‌گرێتەوە
هۆرست زێهۆفه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا دەڵێت "هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئەو گه‌ڕێندراوانەی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌یە مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌ڵمانیا دروستنه‌كه‌ن. هاووڵاتیان ده‌توانن دڵنیابن له‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه به هۆشیارییه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت".
ورده‌كاری ژماره‌ی ئەو کەسانەی دیپۆرتکراونەتەوە ئێستاش لای ئەڵمانیا بەتەواوی روون نییە، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت "ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه کەمتر لە 20 کەسن".
هاوکات هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌رەوه‌ی ئه‌ڵمانیا داوا له توركیا ده‌كات زانیاری زیاتر و خێرایان ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه پێبدات. ماس ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌بێت، كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت له به‌رده‌م دادگاكانی ئه‌ڵمانیا وه‌ڵامبده‌نه‌وە".
توركیا به ئه‌ڵمانیای راگەیاندووە رۆژی پێنجشه‌ممه حەوت كه‌س دەنێرێتەوە بۆ ئەڵمانیا و رۆژی هه‌ینیش دوو كه‌سی دیکە؛ له‌و ژماره‌یه‌ش پێنچیان ژنن. دوو کەسیشیان لەساڵی 2016 لە تورکیا دەستگیرکراون.
