ترەمپ و ماکرۆن لەبارەی ئێران، گفتوگۆیان کرد

 ترەمپ و ماکرۆن لەبارەی ئێران، گفتوگۆیان کرد
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا رایگەیاند، پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەنجامداوە، تیایدا لەبارەی ئێران، قەیرانی سوریا و هاوپەیمانی ناتۆ گفتوگۆیان کردوە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا لە توتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ دوشەممە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەنجامداوە و لەبارەی ئێران، قەیرانی سوریا و هاوپەیمانی ناتۆ گفتوگۆیان کردوە.

لەسەر زۆرێک لەبابەتەکان رێککەوتوین و پێش کۆبونەوەی لوتکەی وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆش کۆدەبینەوە


ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر زۆرێک لەبابەتەکان "رێککەوتون"و پێش کۆبونەوەی لوتکەی وڵاتانی هاوپەیمانیش ناتۆ کۆدەبنەوە، کە بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتو لە لەندەن بەڕێوەبچێت.

سەرۆکی فڕەنسا باسی لەوەشکردوە، پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا "بێوێنەبوە".

بڕیارە رۆژی سێ و چواری مانگی داهاتو کۆبونەوەی لوتکەی وڵاتانی رێکخراوی پەیمانی ئەتڵەسی باکور (ناتۆ) لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا بەڕێوەبچێت.



خەندان
Top