ئیسرائیل به‌رپرسیارێتی خۆی له كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له كه‌رتی غه‌زه راكه‌یاند
له‌وباره‌یه‌وه ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: "شه‌وی رابردوو ئه‌بو عه‌تا، كه سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی رێكخستنی جیهادی ئیسلامییه له كه‌رتی غه‌زه، كوژراوه. ئه‌بو عه‌تا به‌رپرسی كرده تیرۆریستییه‌كان و مووشه‌كه ئاراسته‌كراوه‌كان بووه بۆ ئیسرائیل له چه‌ند مانگی رابردوودا و ده‌یویست كرده‌ی تیرۆریستی خێرای دیكه ئه‌نجام بدات".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، سوپاسالاری گشتی سوپای به‌رگری و سه‌رۆكی ده‌زگای شاباك (Shin Bet) فه‌رمانی ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌یان داوه و له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و وه‌زیری به‌رگری ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه پاش ئه‌وه‌ی خراوه‌ته به‌رده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ كاروباری سیاسه‌ت و ئاسایش و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی ئیسرائیل، ئه‌بو عه‌تا و ژنه‌كه‌ی له باڵه‌خانه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی شوجاعیه له رۆژهه‌ڵاتی كه‌رتی غه‌زه كراونه‌ته ئامانج. له‌و هێرشه‌دا خۆی و هاوژینه‌كه‌ی كوژراون و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌ڤیخای ئه‌دره‌عی، گوته‌بێژ به‌ناوی سوپای ئیسرائیل له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه نوسیوویه‌تی: "ئه‌بو عه‌تا زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له كه‌رتی غه‌زه ئه‌نجامداوه و هه‌میشه وه‌ك بۆمبێكی چێنراو بووه.
K24
