سەربەخۆخوازانی کەتەلۆنیا رێگایەکی نێودەوڵەتی دادەخەن
پۆلیسی کەتەلۆنیا رایگەیاندووە، نزیکەی 80 کەسی سەربەخۆخوازی کەتەلۆنی لەسەر رێگای AP-7 لە نزیک بنکەی سنووریی لاجونکویرا لە نێوان لەسەر سنووری فەرەنسا، خۆپیشاندانێکیان ساز کرد.
خۆپیشاندەرەکان رێگاکەیان بۆ ماوەیەک داخستووە، کە رێگایەکی سەرەکیی نێوان کەتەلۆنیا - فەرەنسایە.
گرووپی (هەڵمەتی تسۆنامیی دیموکراتی)، کە بە نهێنی کار دەکات و بەردەوام خۆپیشاندان بۆ داواکردنی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا ساز دەکات، بەرپرسیارێتیی رێکخستنی خۆپیشاندانەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
رۆژی 14-10-2019، دادگای ئیسپانیا سزای زیندانیکردنی بەسەر سەرکردە سەربەخۆخوازەکانی کەتەلۆنیادا سەپاند و لەو کاتەشەوە، سەربەخۆخوازانی کەتەلۆنیا بەردەوام خۆپیشاندان دژی حوکمی ئیسپانیا لە هەرێمەکەیان، دەکەن.
رۆژی 1-10-2017، زیاتر لە %90ـی هاووڵاتییانی کەتەلۆنیا لە ریفراندۆمێکدا، داوای جیابوونەوەی هەرێمەکەیان لە ئیسپانیا کرد و دەنگیان بە سەربەخۆیی کەتەلۆنیا دا، بەڵام حکوومەتی ئیسپانیا بە زەبری هێز و دەستگیرکردنی هەزاران سەربەخۆخواز، کۆتایی بەو هەوڵەی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا هێنا.
باسنيوز
