كۆنگرێسی ئەمریكا: ئەگەر توركیا دەستبەرداری S400 نەبێت سزاكانی ئەمریكا ئامادەیە

 كۆنگرێسی ئەمریكا: ئەگەر توركیا دەستبەرداری S400 نەبێت سزاكانی ئەمریكا ئامادەیە


راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رای دەگەیەنێت، ئەگەر بێت و توركیا دەستبەرداری كڕینی مووشەكی بەرگریی S400 لە ڕووسیا نەبێت، ئەوكات سزاكانی ئەمریكا بۆ توركیا ئامادەن كە پاكێجێكی ئابوورییە.

رۆبێرت برەین راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ CBCی ئەمریكی، باسی لەو سزایانە كرد كە ئەمریكا بەسەر توركیایدا دەسەپێنێت.

ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمریكا ئاشكرای كرد، كۆنگرێسی ئەمریكا پێداگری دەكات لەوەی ئەگەر توركیا دەستبەرداری كڕینی مووشەكی بەرگریی S400 لە ڕووسیا نەبێت، ئەوكات كۆنگرێسی ئەمریكی بە كۆی دەنگ سزا ئابوورییەكان بەسەر توركیادا دەسەپێنێت.

باسی لەوەش كرد، كە هاتنی رەجەب تەییب ئەردۆغان بۆ ئەمریكا و كۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، ئەو تەوەرە پرسێكی جیدیی كۆبوونەوەكە دەبێت و ترەمپ بە ئەردۆغان دەڵێت كۆنگرێس سزا بەسەر توركیادا دەسەپێنێت، ئەگەر دەستبەرداری كڕینی مووشەكی بەرگریی S400 نەبیت.

بڕیارە ١٣ی١١ی ٢٠١٩ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەردانی ئەمریكا و بكات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆ ببێتەوە.







باسنیوز
Top