رۆبێرت ئۆبراین، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مەریكا : سزای توند بەسەر تورکیا دەسەپێنین
رۆبێرت ئۆبراین، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مەریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، واشنتن به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی جه‌نگ له‌كاتی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا بێ ده‌نگ نابێت و گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی سووپای توركیا تاوانی جه‌نگی به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی سڤیل له باكووری سوریا ئه‌نجامدابێت.
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مەریكا راشیگەیاند، ئه‌گه‌ر توركیا گرێبه‌ستی سیسته‌می ئێس- 400 له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌وا واشنتن سزای توند به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنین.
هێزەکانی سووریای دیموکرات، هەسەدە، تورکیا بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە رۆژئاوای کوردستان تۆمەتبار دەکات و بە گوێرەی چەند گرتە ڤیدیۆیەکیش، میلیشیکانی سەر بە تورکیا لە رۆژئاوی کوردستان تاوانی جەنگیان ئەنجام داوە.
K24
