جه‌یمس جیفری و ئیبراهیم كاڵن دور له چاوی كامێرا‌كان لەبارەی سوریاوە کۆبونەوە
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاویکردەوە، جه‌یمس جیفری، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا و ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا دور لە چاوی کامێراکان کۆبونەتەوە و لەبارەی دۆخی سوریاوە گفتوگۆیان کردوە.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر گرنگی كاروباری نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری سووریا و هه‌ڵبژاردنی ئازاد و بێگه‌رد له سوریا کراوەتەوە
ئاماژە بەوەشکراوە، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر گرنگی كاروباری نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری سووریا به‌پێی بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و بێگه‌رد له سوریا کراوەتەوە.
كۆبونه‌وه‌كه كاتژمێرێک و 30 خوله‌كی خایاندوه و تیایدا به‌وردی تاوتوێی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سوریا و دوا پێشهاته‌كانی ئیدلب تاوتوێکراون
له راگه‌یه‌ندراوێكدا باس لەوەشکراوە، كۆبونه‌وه‌كه كاتژمێرێک و 30 خوله‌كی خایاندوه و تیایدا به‌وردی تاوتوێی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سوریا، دوا پێشهاته‌كانی ئیدلب، پێشخستنی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی ره‌وشی سوریا و كاره‌كانی لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور كراوه.
نۆی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ سوپای تورکیا بە پاڵپشتی گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە هێرشی کردەسەر رۆژئاڤای کوردستان، ئەوەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامداو ترەمپ بڕیاریدا بە کشانەوەی هێزەکانی لەو ناوچانەی سوریا کە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر هێزەکانی هەسەدە ئەنجامدەدات.
هاوکات بڕیارە 13ی ئەم مانگە، ئەردۆگان سەردانی واشنتن بکات و لەگەڵ ترەمپدا پرسی سوریا و دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا تاوتوێ بکەن.
خەندان
