بەهۆی هێرشی چەکدارانی نزیک لە تورکیا چوار فەرماندەی سوپای سووریا کوژران

بەهۆی هێرشی چەکدارانی نزیک لە تورکیا چوار فەرماندەی سوپای سووریا کوژران
چەکداری ئۆپۆزسیۆن و سوپای تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان پابەندی ئاگربەست نین، ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرێ کانی هێرشیانکردە سەر سوپای سووریا، چوار فەرماندەی سوپایان کوشت و 26 سەربازیش برینداربوون.

موعاز خەڵکی شامە و بریندارە، باسی هێرشەکە دەکات و دەڵێت "ئێمە لە مەشایفە بووین رەوشەکە ئارام بوو، لەناکاو دەوری ئێمەیان داو بوو بەشەڕ، ئەوانیش هێزەکانی تورکیا و چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن بوون، ئێمە بۆ هێڵی بەرگری پاشەکشێمان کرد، ئینجا هاوکاریمان بۆ هات و هێرشمان کردەوە سەریان و مەشایفەمان کۆنترۆڵکردەوە، دوای ئەوەی کۆنترۆڵمان کردەوە، هەندێک تەرم هەبوو، لەکاتی گەڕاندنەوەی تەرمەکان فڕۆکەی تورکی هات و بۆردومانی کردین".

بە گوتەی فەرماندەیی گشتی هەسەدە لە راگەیاندنی ئاگربەستەوە تورکیا 110 کیلۆمەتر چوارگۆشە، کە 56 گوند لەخۆ دەگرێت، کۆنترۆڵکردووە، 182 شەرڤانی هەسەدەش شەهیدبوون.
Top