بلومبێرگ خۆی بۆ سەرۆكی ئەمریكا كاندید دەكات
ڕۆژنامەی (نیۆیۆرك پۆست)ی ئەمریكی نووسیویەتی كە مایكل بلومبێرگ گەورە ملیارێری ئەمریكی خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2020ی ئەو وڵاتە كاندید دەكات.
ئەم رۆژنامەیە نووسیویەتی بلومبێرگ هەنگاوەكانی خۆپاڵاوتنی دەست پێكردووە، وەكوو یەكێك لە كاندیدەكانی حیزبی دیموكراتەكان خۆی دەپاڵێوێت، هەر بۆ ئەم مەبەستە هەفتەی ڕابردوو لە ویلایەتی (ئالاباما)ی ئەمریكی گشت پەڕاوەكانی پێشكەش بە دەستەی هەڵبژاردنی حیزبەكەی کردووە".
مایكل بلومبێرگ كە ئێستدا تەمەنی 77 ساڵە و سەرۆكی پێشووی شارەوانیی نیۆیۆرك بووە، پێشتر ڕەتی كردبووەوە كە خۆی كاندید بكاتب بۆ سەرۆكی ئەمریكا و هۆكارەی ئەوەشی ئەوە بوو نەوەك پێگەی (جۆ بایدن) لاواز بكات، بەڵام كەسێكی نزیكە لەو كاندیدە قسەی بۆ رۆژنامەی نیۆریۆك پۆست كردووە و دەڵێت بلۆمبێرگ لە قسەكانی پەشیمان بووەتەوە، چونكە پێی وایە كاندیدەكانی حیزبی دیموكراتەكان لاوازن، بۆیە ئەو بڕیارە تازەیەی داوە".
باسنيوز
