ئەردۆغان: رووسیا و ئەمریکا نەیانتوانی بەندەکانی رێککەوتنەکان جێبەجێبکەن
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا لەگەڵ ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا لە بوداپست گوتی، بەهۆکاری ئەوەی شەڕڤانەکان لەو ناوچەیە نەکشانەوە کە لەسەر بنچینەی رێککەوتنەکەی ئەنقەرە لەگەڵ واشنتن و مۆسکۆ دیاریکرابوو، شەڕ بەردەوامە.
سەرۆککۆماری تورکیا باسی ئەو ناوچەیەی کرد کە شەڕ تێیدا بەردەوامە و گوتی، ئەو ناوچەیە دەکەوێتە نێوان سەرێ کانی و گرێ سپی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی سوپای وڵاتەکەیدایەتی و داوایشیکرد، کۆنفرانسێکی تایبەت بە کۆکردنەوەی یارمەتی دارایی لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان رێکبخرێت بۆئەوەی لەو ناوچەیەدا شوێنی نیشتەجێبوون دروستبکرێت.
ئەردۆغان بە پێویستی زانی لە ماوەی 6 مانگ تاوەکو 2 ساڵدا ئەو پلانە جێبەجێبکرێت بۆ ئەوەی سوورییەکانی دانیشتووی تورکیا لەو شوێنە نیشتەجێ بکات.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی توانیویەتی 13 کەس لە کەسانی نزیک لە بەغدادی دەستگیربکات، لەوانەش خوشک و زاواکەی. ئەردۆغان گوتیشی، حکومەتی تورکیا 1149 داعشی دەستگیرکردوون و 737 کەسیان چەکداری بیانین.
ئه‌ردۆغان: لە هه‌شت بۆ نۆ رۆژدا کۆتاییمان بە پیلانێکی هەشت ساڵانه هێنا
پێش به‌ڕێكه‌وتنی بۆ هه‌نگاریا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هاریكاری ستراتیژی توركیا-هه‌نگاریا، ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەڤانی رێكخست و، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هێرشی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان گوتی "ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی لە هه‌شت بۆ نۆ رۆژدا کۆتاییهێنا بە پیلانێکی هەشت ساڵە. ئۆپەراسیۆنه‌كه هەلێکی باش بوو بۆ ئەوەی تورکیا دۆستە راستەقینەکانی بناسێت. ئه‌وانه له‌بیر ناكه‌ین كه بۆ دژایه‌تیكردنی توركیا رێنیشانده‌ری تیرۆریستانن و بوونه‌ته قۆڵ و بازووی بكوژانی به‌كرێگیراو".
له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه له ناوچه‌كه، ئەردۆغان رایگه‌یاند "تاوه‌كو ئێستا کە 120 کاژێر لە مۆڵەتی کشانەوەی یەپەگە/پەیەدە، داعش و پەکەکە تێپەڕیوە، ئەو کارە بە تەواوی ئەنجام نەدراوە".
ئەردۆغان سەرۆكکۆماری تورکیا رایگه‌یاند "تاوه‌كو ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی بە گومانی پەیوه‌ندی بە داعش رێگەی هاتنە ژوورەیان بۆ تورکیا لێگیراوە، گەیشتووەتە 76 هەزار کەس. ئەو داعشانەی کە سنوورداشیش کراونەتەوە گەیشتووەتە 7 هەزار و 550 کەس و لە بەندیخانەکانیشدا هەزار و 149 چەکداری داعش بوونیان هەیە. ئەوانە بەرەنگاربوونەوە نییە؟".
ئەردۆغان هەسەدەی تۆمەتبارکرد بەوەی هێرشیانکردووەتەسەر چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و دەڵێت: "تیرۆریستان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سوپای نيشتمانى سووریا. ئه‌م به‌یانيیه 11 شه‌هیدیان هه‌یه. به‌دڵنیاییه‌وه زۆر زیاتر له‌وه له لایه‌نی به‌رامبه‌ر كوژراوه".
سەباره‌ت به په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئەردۆغان رایگه‌یاند "شەوی رابردوو لەگەڵ بەڕێز ترەمپ قسەمکرد. لەو ناوەدا لەگەڵ بەڕێز پووتینیش گفتوگۆ دەکەم و هەڵسەنگاندن لەسەر دۆخەکە دەکەم".
هاوكات ئەردۆغان لەبەشێکی قسەکانیدا ئاماژه‌ی به ئه‌ندامانی ده‌ستگیركراوی خێزانی به‌غدادی کرد کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیەوە دەستگیرکراون و گوتی، له ناوه‌نده‌كانی گه‌ڕانه‌وه (سنوورداشکردن) دانراون و، چاوەڕێین بزانین وه‌زاره‌تی داد چ بڕیارێك ده‌دات.
گوتیشی "بوونی منداڵه‌كه‌ی به‌غدادی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا كه DNAی پشتڕاستی ده‌كاته‌وه بۆ ئێمه گرنگه. كاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه درێژه‌ی هه‌یه".
