رووسیا هۆشداری ده‌دات: داعش له چه‌ند وڵاتێكی دیكه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی "ئیتار - تاس"ی رووسی، ئه‌لێكسانده‌ر بۆرتنیكۆڤ، سه‌رۆكی هه‌واڵگری رووسیا گوتی: داعش هه‌وڵ ده‌دات هێزه‌كانی له ئه‌فغانسانه‌وه بگوازێته‌وه ئاسیای ناوه‌ڕاست.
وه‌ك ئاژانسی فرانس پرێسی فه‌ره‌نسیش بڵاویكرده‌وه، بۆرتنیكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "رۆژبه‌ڕۆژ چالاكی زیاتری یه‌كه چه‌كدارییه‌كانی رێكخراوی داعش تۆمار ده‌كه‌ین"، گوتیشی: "ئامانجی ئه‌و رێكخراوه له‌و چالاكیانه، درووستكردنی پێگه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ فراوانبوون له رێگه‌ی وڵاته سه‌ربه‌خۆیه‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشت به هێنانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست بۆ ناو رێكخراوه‌كه‌یان ده‌به‌ستن، كه له‌بواری جه‌نگدا خاوه‌ن شاره‌زاییه‌كی به‌هێزن".
ئه‌و به‌رپرسه رووسیه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رپرسانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی گروپی وڵاتانی سه‌ربه‌خۆ "وڵاتانی سۆڤیه‌تی پێشوو" له ناوچه‌ی ته‌شقه‌ند له ئۆزبه‌كستان گوتی: "باڵی ویلایه‌تی خوراسانی رێكخراوی داعش، كه له ئه‌فغانستان چالاكه، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی به دوو گروپی دیكه‌ی توندڕه‌وه‌وه هه‌یه".
ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی هه‌واڵگری رووسیا راسته‌وخۆ دوای هێرشێك له وڵاتی تاجیكستان هاتووه‌ن، كه هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له نزیك سنووری ئۆزبه‌كستان كرانه ئامانج و له ئه‌نجامدا 17 كه‌س كوژران، له‌ناویان 15 چه‌كداری داعش و پۆلیسێك و سه‌ربازێكی تاجیكستانین.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تاجیكستان رایانگه‌یاند، هێرشبه‌ران چه‌كداری رێكخراوی داعش بوون و به‌ر له 3 رۆژ هاتوونه‌ته ئه‌فغانستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه رانه‌گه‌یاندووه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاجیكستان، له چه‌ند ساڵی رابردوودا زیاتر له 1000 كه‌سی ئه‌و وڵاته چوونه‌ته ناو رێكخراوی داعش له عێراق و سووریا.
