ئەردۆغان و ترەمپ کۆ دەبنەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.
ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی فەرمیی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، کە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 6-11-2019، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کردووە.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، ئەردۆغان و ترەمپ باسی پەیوەندییەکانی واشنتن و ئەنقەرە و بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کردووە.
هەردوو سەرۆک رێککەوتوون لەسەر ئەوەی، لە رۆژی چوارشەممە 13-11-2019، لە واشنتن، کۆ ببنەوە.
باسنيوز
