به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی: سه‌ركرده‌ی نوێی داعش كه‌سێكی نادیاره
ئه‌مه دوای ئه‌وه‌یه، دوای كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، هه‌فته‌ی رابردوو رێكخراوی داعش دانانی ئه‌بو ئیبراهیم هاشمی قه‌رشی له شوێنی به‌غدادیی راگه‌یاند.
به‌پرسێكی دیاری ئه‌مه‌ریكی، كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت گوتی: به‌گوێره‌ی ئه‌وانه‌ی چاودێری پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ر به رێكخراوی داعش ده‌كه‌ن ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، شوینكه‌وتووانی قه‌رشی زۆر له‌باره‌ی سه‌ركرده‌كه‌یانه‌وه نازانن.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندووه، "ئه‌م پرسه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ر به داعش بووه‌ته پرسێكی پرسێكی سه‌ره‌كی.. وادیاره ئه‌مه كه‌سێكی نادیار و نه‌ناسراوه".
ئاما1ژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و كه‌سه زۆر جێگای گرنگیپیدانی ئێمه نییه.. ئه‌گه‌ر له عێراق بێت یانیش له سووریا، له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم كه كوشتنه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده زه‌حمه‌ت بێت".
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ره‌تی كرده‌وه هیچ زانیاری و ورده‌كاری له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ وه‌ك به‌غدادی پێشتر قه‌رشی له گرتووخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیندانی كراوه یان".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، هه‌فته‌ی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا له‌باره‌ی سه‌ركرده‌ی نوێی داعش دووپاتیكرده‌وه، "به‌باشی ده‌زانین ئه‌و كێیه".
