جەیمس جێفری لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کۆدەبێتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، 8و 9ی تشرینی دووەمی 2019 جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا سەردانی ئەنقەرە و ئیستەنبووڵ دەکات.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە جەیمس جێفری 8ی مانگ دەچێتە ئەنقەرەو لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی تورکیا کۆدەبێتەوە، 9ی مانگیش دەچێتە ئیستەنبووڵ و لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کۆدەبێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت باڵیۆز جێفری بۆ تاوتوێکردنی نیگەرانییە هاوبەشەکان، لەنێویاندا دۆخی ئێستای باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و جێبەجێکردنی پڕۆژەی 2254ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سووریا و بەردەوامبون لە شەڕی دژی داعش دەچێتە تورکیا.
