ئەردۆغان: ژنی بەغدادیمان دەستگیرکردووەو وەکو ئەمریکاش نەمانکردە هەرا

ئەردۆغان: ژنی بەغدادیمان دەستگیرکردووەو وەکو ئەمریکاش نەمانکردە هەرا
سەرۆککۆماری تورکیا دەستگیرکردنی ژنێکی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعشی راگەیاند، ئەمەش رۆژێک دوای راگەیاندنی دەستگیرکردنی خوشکێکی بەغدادی لە ناوچەیەکی دەورووبەری حەلەب.

رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ چوارشەممە لە زانکۆی ئەنقەرە گوتارێکی پێشکەشکرد و گوتی، ئەمریکا کاتێک بەغدادی دەستگیرکرد هەرایەکی گەورەی نایەوە هەموو میدیاکانی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد.

دەڵێت ئەوا ئەوان ژن و خوشک و زاوایەکی بەغدادیان دەستگیرکردووە، ئەوەندەش وەکو ئەمریکا لەسەری نەڕۆیشتوون.

بەرپرسێکی باڵای تورکی ئەم دەستگیرکردنانەی دووپاتکردەوە، گوتی ئەوان بەدوای ئەوەن لەرێگەی ئەوانەی دەستگیریان کردوون، شوێنی داواکراوانی دیکەی داعش بدۆزنەوە.

رۆژی سێشەممە 5-11-2019 بەرپرسانی تورکیا رایانگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە رۆژی دووشەممە 4-11-2019 لە ئۆپەراسیۆنێکدا خوشکێکی بەغدادی بەناوی رەسمیە عەواد، کە تەمەنی 65 ساڵە دەستگیربکەن.
Top