دۆناڵد ترەمپ: پێویستە رێکەوتنێکی گشتگیرتر بکرێت لە یەمەن
دۆناڵد ترەمپ لەتویتێکدا رایگەیاند،"پێویستە رێکەوتنێکی گشتگیرتر بکرێت لە یەمەن".
هاوکات نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە یەمەن پێشوازی لە رێکەوتنەکە کرد و رایگەیاند، ئەمە رێگایەکی باشە بۆ چارەسەری ئاشتیانەی قەیرانی یەمەن.
لای خۆشیەوە کۆمکاری عەرەبی رێکەوتنەکەی بە چارەسەرێکی باش لە قەڵەمدا بۆ پاراستنی یەکپارچەی خاکی یەمەن.
هەروەها حکومەتی میسریش رایگەیاند، ئەم رێکەوتنە رێگای راستەقینەیە بۆ گەیشتنی هەمو هێزەکان بە چارەسەری سیاسی ئاشتیانە لەیەمەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ، بەسەرپەرشتی سعودیە لە ریازی پایتەختی سعودیە رێکەوتنێک لەنێوان حکومەتی یەمەن و ئەنجومەنی راگوزەر لە باشوری ئەو وڵاتە واژوکرا.
بەسەرپەرشتی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە و شێخ محەمەد بن زاید شازادی جێ نشینی ئەبوزەبی رێکەوتنی نێوان حکومەتی یەمەن و ئەنجومەنی راگوزەر لەباشوری ئەو وڵاتە ئیمزاکرا.
لەبارەی رێکەوتنەکەوە، محەمەد بن سەلمان رایگەیاند، سعودیە پارێزگاری لە سەربەخۆی و ئەمنیەتی یەمەن دەکات و ئەم رێکەوتنەش چارەسەری سیاسی كێشەکان دەکات لە باشوری ئەو وڵاتە
شازادەی سعودیە، محەمەد بن سەلمان وتیشی، ئێمە پشتگیری لە گەلی یەمەن دەکەین دژی هەر دەستیوەردانی وڵاتانی بیانی لە كاروبارەكانی ناوخۆی یەمەن.
خەندان
