تورکیا بەهۆی پشتیوانیکردن لە ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی سوپاسی قەتەر دەکات
مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تویتەری خۆی نووسیویەتی، "لە کۆبوونەوەکەمدا لەگەڵ تەمیم بن حەمەد، میری قەتەری برا، سڵاوی سەرۆک رەجە تەییب ئەردۆغانم پێگەیاند. سوپاسمکرد بۆ پاڵپشتی قەتەر لە ئۆپەراسیۆنی کانیی ئاشتی".
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تویتێکی دیکەدا باس لە ئەنجامی کۆبوونەوەی لەگەڵ شێخ محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌تەر دەکات و دەڵێت، "له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ری برا، تاوتوێی ئاماده‌كارییه‌كانی پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ستراتیجی توركیا - قه‌ته‌ر و كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی كار و هاوئاهەنگی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی و ته‌وه‌ره ناوچه‌ییه‌كانمان كرد".
لە 9ی مانگی رابردوودا تورکیا و گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریای نزیکی ئۆپەراسیۆنی سەربازییان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و ئۆپەراسیۆنەکەش بووە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی 180 هەزار کەس لە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و تاوەکو ئێستاش ئۆپەراسیۆن لە هەندێك ناوچە نەوەستاوە.
سێ رۆژ دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە، کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە. وەزیری دەرەوەی قەتەر لە کۆبوونەوە کراوەکەدا گوتەی پێشکەش نەکرد و هەندێك لە میدیا عەرەبییەکانیش بەو جۆرە بڵاویانکردەوە، قەتەر ئامادەنەبووە پاڵپشتی لە راگەیێندراوی کۆمکاری عەرەبی بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بکات.
