خۆپیشاندانەکانی لوبنان بەردەوامن
ئەحمەد قوتوب خۆپیشاندەرێکی تەرابلووسە دەڵێت "ئێمە لێرە بەردەوامین تاوەکو هەموو داواکارییەکانی گەل دەستەبەردەکرێن و هەموو حکومەت و سەرۆک عەون دەڕووخێنین، حکومەت و پەرلەمانی نوێ پێکدەهێنین".
خۆپیشاندانەکانی لوبنان لە رۆژی 17ـی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دژ بە گەندەڵی و بێکاری بەرپابوون و تاوەکو ئێستاش بەردەوامن.
بەرهەمی نەتەوەیی لوبنان لە یەک ساڵدا نزیکەی 50 ملیار دۆلارە، بەڵام ئەو وڵاتە زیاتر لە 86 ملیار دۆلار قەرزارە، واتە لە 150%ـی کۆی بەرهەمی نەتەوەیی. خۆپیشاندەران دەڵێن، هۆکاری ئەم قەرزە زۆرە، بەرپرسانی گەندەڵکاری حکومەتن کە سامانی وڵات دەدزن. بانقەکانیش ئامرازی پاراستنی پارەی دزراوی گەلی لوبنان و کردەوە قێزونەکانی حکومەت دادەپۆشن.
بەشێكی زۆری خۆپیشاندەران داوایان لە هێزە ئەمنیەکان کردووە رێگە نەدەن بانقەکان هاوکاری بەرپرسانی حکومەت بکەن لە بردنە دەرەوەی سامانەکانیان بۆ دەرەوەی وڵات.
