هێزێکی ئەمریکی چوونە شارۆچکەی تربەسپی لە نزیک سنوورەکانی تورکیا

 هێزێکی ئەمریکی چوونە شارۆچکەی تربەسپی لە نزیک سنوورەکانی تورکیا
هێزێکی سەر بە سوپای ئەمریکا گەیشتنە شارۆچکەی تربەسپیی ڕۆژئاوای کوردستان لە نزیک سنوورەکانی تورکیا.



پاش کشاندنەوەی هێزەکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان و دواتر روودانی چەند پێشهاتێک، جارێکی دیکە هێزەکانی ئەمریکا بۆ چەند ناوچەیەکی ئەو بەشەی کوردستان گەڕانەوە کە دوایینیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩، کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا گەیشتنە شارۆچکەی تربەسپی لە نزیک سنوورەکانی تورکیا.



ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ناوچە سنوورییەکانی سەرێکانی و گرێسپی، هێشتا هێرشی تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و لە چەند ناوچەیەکیش لەگەڵ سوپای سەر بە ڕژێمی سووریا پێکیان داداوە.







باسنيوز
Top