یەکێتی ئەوروپا 466 ملیۆن یۆرۆ دەداتە سودان
یەکێتی ئەوروپا 466 ملیۆن یۆرۆ وەکو یارمەتی مرۆیی پێشکەشی سودان دەکەن
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری دەزگای هەواڵی سودان رایگەیاندوە، یەکێتی ئەوروپا 200 ملیۆن یۆرۆ وەکو پێدانێک دەدات بە سودان، لە قۆناغی دواتریشدا 141 ملیۆن یۆرۆی دیکە و هەروەها 125 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەکو یارمەتی مرۆیی پێشکەشی سودان دەکات.
بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا هەوڵ دەدەین پشتیوانی لە پڕۆژەکانی گەشەپێدان بکەین
بڕیاری پێدانی ئەو بڕە پارەیە دوای ئەوە دێت کە شاندێکی یەکێتی ئەوروپا سەردانی سودانیان کردوە و رایانگەیاندوە، تاوتوێی پێداویستییەکانی سودان دەکەن و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا هەوڵ دەدەن پشتیوانی لە پڕۆژەکانی گەشەپێدان بکەن.
داوای پشتیوانی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین و داوا دەکەین، هەمو ئەو کۆتوبەندانەی بەسەر وڵاتەکەدا سەپێندراون لاببرێن
ئەسما عەبدوڵلا، وەزیری دەرەوەی سودان بە شاندەکەی راگەیاندوە، "داوای پشتیوانی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین و داوا دەکەین، هەمو ئەو کۆتوبەندانەی بەسەر وڵاتەکەدا سەپێندراون لاببرێن بە تایبەتی لابردنی سودان لە لیستی ئەو وڵاتانەدا کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن".
سودان، کە ئێستا دۆخی مرۆیی لە ئاستێکی خراپدایە، لە لیستێکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادایە
سودان، کە ئێستا دۆخی مرۆیی لە ئاستێکی خراپدایە، لە لیستێکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادایە و یەکێکە لەو وڵاتانەی "پشتیوانی لە تیرۆر دەکات".
سودان ناتوانێت هیچ قەرزێک لە بانکی نێودەوڵەتی یاخود سندوقی کاشی نێودەوڵەتی وەربگرێت
سودان هاوکات ناتوانێت هیچ قەرزێک لە بانکی نێودەوڵەتی یاخود سندوقی کاشی نێودەوڵەتی وەربگرێت، ئەوەش باری ئابوری ئەو وڵاتەی خراپ کردوە.
خەندان
