ئه‌ردۆغان: به‌منزیكانه موژدهیهكمان بۆ میلله‌ته‌كه‌مان ده‌بێت
ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سەرۆککۆماری توکیا لە کۆبوونەوەکەدا گوتی "به‌شێك له وڵاته‌كان هه‌ر تیرۆریستێك كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان بكات، له هه‌ر كوێیه‌ك بێت دەیدۆزنەوە و له‌ناوی ده‌به‌ن. كه‌واته ئه‌وه‌ش قبووڵ ده‌كه‌ن كه توركیاش هه‌مان مافی هه‌یه، تەنانەت ئه‌و تیرۆریسته‌ش كه ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و به شان و باڵیدا هه‌ڵده‌ده‌ن. په‌نا به‌خوا، له‌مباره‌یه‌وه به‌منزیكانه موژده‌یه‌ك به‌میلله‌ته‌كه‌مان ده‌گه‌یێنین".
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆككۆماری توركیا لێدوانی بۆ میدیاكاران دا، یه‌كێك له رۆژنامه‌ڤانان پرسیاری له ئه‌ردۆغان كرد له‌باره‌ی پێدانی هه‌واڵی موژدهبهخشەکە و گوتی "مه‌به‌ست له هه‌واڵی موژده‌به‌خش رادەستکردنی مه‌زڵووم كۆبانێ ده‌بێت بە تورکیا یان ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوشێوه‌ی ئه‌مریكایه؟" ئه‌ردۆغانیش بێ ناوهێنان و ئاماژه‌دان به کەس گوتی "بۆچی په‌له ده‌كه‌یت؟ ئه‌م كارانه پێویست به‌پێدانی زانیاری ده‌كات؟ ئه‌مریكا كه ئۆپه‌راسیۆنی كرد (بۆ کوشتنی بەغدادی) هه‌واڵ و زانیاری بڵاوكرده‌وه؟".
گومانەکان لە قسەکانی ئەردۆغان لەبارەی مەزڵووم کۆبانێوە دوای ئەوە دێت کە رۆژی 24-10-2019 سه‌رۆككۆماری توركیا له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ میدیای فه‌رمیی وڵاته‌كه‌یدا راگه‌یاند، داوا له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن مه‌زڵووم كۆبانێ ـیان راده‌ست بكات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له‌میانی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌دا گوتی "ئه‌و تیرۆریسته‌ی كه نازناوی مه‌زڵوومه و له لیستی ره‌نگ سوور-ی داواكراوهكانماندایه، پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رادهستمانی بكات".
