ناوی ئه‌ندامانی لیژنەی نووسینەوەی ده‌ستووری سووریا بڵاوكرایه‌وه
گیر پێدەرسن، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ کاروباری سووریا رایگه‌یاند، 50 ئه‌ندام له‌لایه‌ن حكومه‌تی سووریا، 50 ئه‌ندامیش له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆن و 50 ئه‌ندامی دیكه‌ش له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌ستنیشانكراون.
له‌ناو لیستی ئه‌ندامانی ئۆپۆزیسیۆندا دوو كورد هه‌ن به‌ناوه‌كانی "عه‌بدولحه‌كیم به‌شار و كامه‌ران حاجۆ". هه‌روه‌ها له لیستی سێیه‌می رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییدا دوو كوردی دیكه هه‌ن به‌ناوه‌كانی "جاسییه عومه‌ر عه‌لی و دۆرسن ئۆسكان".
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت زانیاری ده‌ستكه‌وتووه، به‌وه‌ی لیژنەیەکی بچووككراوه‌ی داڕشتنی ده‌ستوور له 45 ئه‌ندام پێكده‌هێنرێت له‌كۆی 150 ئه‌ندامه‌كه‌ی هه‌ر سێ لیسته‌كه. ئه‌ركی ئەو کەسانە كاركردن ده‌بێت بۆ ئاماده‌كردنی ده‌قی مادده و بڕگه‌كانی ده‌ستوور، به‌ڵام بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه راوێژ به‌و 105 ئه‌ندامه گشتییه ده‌كرێت.
تاوه‌كو ئێستا 44 ئه‌ندامی لیژنە بچووككراوهكه هه‌ڵبژێردراون، ته‌نیا ناكۆكی له‌سه‌ر ئیبراهیم ده‌ڕاجی هه‌یه كه ئه‌ندامی لیستی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه.
هه‌فته‌ی یه‌كه‌می هه‌موو مانگێك كۆبوونه‌وه له دیمه‌شق به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌فته‌ی دووه‌م و سێیه‌می مانگ له جنێڤ کۆبوونەوە دەبێت و هه‌فته‌ی چواره‌میش پشوو ده‌بێت.
