وەزیری بەرگری ئەمریکا : رێگری لە دەستبەسەرداگرتنی کێڵگە نەوتییەکان لەلایەن داعش و حکومەتی سوریاوە دەکەین
هێزەکانی ئەمریکا لە خاڵە ستراتیژییەکان لە باکوری سوریا ماونەتەوە، تاوەکو داعش دەستی نەگات بە سامانە سروشتییەکانی ئەو ناوچەیە
مایک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە خاڵە ستراتیژییەکان لە باکوری سوریا ماونەتەوە، تاوەکو داعش دەستی نەگات بە سامانە سروشتییەکانی ئەو ناوچەیە و بە توندی روبەڕوی هەر هێزێک دەبنەوە کە مەترسی بێت لەسەر سەربازەکانیان.
هێزەکانی سوپای ئەمریکا رێگە بە هێچ هێزێک نادەن ئەگەر سەر بە هێزەکانی حکومەتی سوریا و روسیاش بێت لە کێڵگە نەوتییەکان نزیک ببنەوە
باسی لەوەشکردوە، هێزەکانی سوپای ئەمریکا رێگە بە هێچ هێزێک نادەن ئەگەر سەر بە هێزەکانی حکومەتی سوریا و روسیاش بێت لە کێڵگە نەوتییەکان نزیک ببنەوە.
داهاتی کێڵگە نەوتییەکانی باکوری سوریا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەبێت
ئیسپەر ئاماژەی بەوەشکرد، داهاتی کێڵگە نەوتییەکانی باکوری سوریا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت موچەی هێزەکانی دابین بکات کە پارێزگاری لە چەکدارە زیندانیکراوەکانی داعش دەکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردو سوپای ئەمریکا ژمارەیەک هێزی سەربازی، چەک و زرێپۆشی زیاتری رەوانەی باکوری سوریا کرد و هۆکارەکەشی بۆ رێگریکردنی لە گەڕانەوەی داعش و دەستبەسەرداگرتنی کێڵگە نەوتییەکان گەڕاندوەتەوە.
خەندان
