لاڤرۆڤ و مەولود و زەریف كۆ دەبنەوە

 لاڤرۆڤ و مەولود  و زەریف كۆ دەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ لە جێنف وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و تورکیا و ئێران لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرووەکان بۆ کاروباری سووریا کۆببنەوە.

هەریەک لە سێرگی لاڤرۆڤ و مەولود چاوشئۆغڵو و محەمەد جەواد زەریف، لەگەڵ گیر پیدرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا لە جنێف کۆدەبنەوە و ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی کۆبوونەوەی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور دەکەن.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئەوەی بڵاویکردووەتەوە، ئەو وڵاتانەی گرەنتی ئاگربەستی سووریا دەکەن، بەشداریی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور دەکەن.

لەوبارەیەوە، گیر پیدرسن رایگەیاند، تاکە رێگە بۆ جێگیرکردنی ئاگربەست دەستپێکردنی پرۆسەی سیاسییە، ئەویش بە لیژنەی نووسینەوەی دەستوورەوە گرێدراوە.






K24
Top