وەزیری بەرگری ئەمەریكا: بیری داعش كۆتایی نایەت

وەزیری بەرگری ئەمەریكا: بیری داعش كۆتایی نایەت
وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، كوشتنی بەغدادی گورزێكی وێرانكارییانە بوو بۆ داعش، جەختیش دەكاتەوە، بەو كارە بیری داعش كۆتایی نایەت.

مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، ئامانجی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكەی ئەمەریكا، دەستگیركردنی ئەبوبەكر بەغدادی بووە، بۆیە ھێزە ئەمەریكییەكە داوایان كردووە خۆی رادەست بكات، بەڵام رەتیكردووەتەوە و خۆی كوشتووە.

ئیسپەر ئاماژە بەوەش دەكات، كوشتنی بەغدادی گورزێكی وێرانكارییانە بوو بۆ داعش. لەگەڵ ئەوەشدا رایدەگەیەنێت، بە كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی ئایدۆلۆژیای داعش كۆتایی نایەت و بەردەوام دەبن لەسەر بەرەنگاربوونەوەی.

دەشڵێت، بە كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی پەلە ناكەن لە كشانەوەیان لە باكووری سووریا.






K24 -
Top