وردەکاریی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی

وردەکاریی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی
چەند وردەکارییەکی ئۆپەراسیۆنی کوشتنی خەلیفەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئاشکرا دەبن.

میدیا ئەمریکییەکان باس لەوە دەکەن، تیمێکی یەکەی (دەلتا فۆرس)، بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 27-10-2019 لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، لە ئیدلیب، ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشی کوشت.

چەند سەرچاوەیەک لە پارێزگای ئیدلیب لە سووریا رایگەیاند، ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی سەربازانیان دابەزاندووەتە ناو گوندی باریشا و شەڕێکی توندیان لەگەڵ پاسەوان و چەکدارەکانی ئەبوبەکر بەغدادی کردووە.

ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن، کە پێش پرۆسەی دابەزاندنی سەرباز، ناوچەکە بە چڕی و بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، بۆردومان کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی بەشی عەرەبیی، ئۆپەراسیۆنەکە ماڵی ئەبو بەڕا (موهیب شالاتی)ی سەرکردەی گرووپی حوڕاس دینی نزیک لە بەغدادی کردووەتەوە ئامانج.

میدیا رۆژئاواییەکان باس لەوە دەکەن، کە بەر لەوەی سەربازەکانی یەکە تایبەتەکەی ئەمریکا بگەنە ناو ماڵەکە، ئەبوبەکر بەغدادی بە پشتێنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی تەقاندووەتەوە.

چەند وێنەیەکی دوای ئۆپەراسیۆنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، کە تێیاندا دەردەکەوێ، پێش کوژرانی بەغدادی، چەکدارەکانی شەڕیان کردووە و کوژراون.











باسنیوز
Top