مەزڵووم کۆبانێ زانیارییەکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی راگەیاند

مەزڵووم کۆبانێ زانیارییەکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی راگەیاند
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) زانیارییەکی تازەی لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە ئاشکرا کرد کە تێیدا ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) کوژرا.



کەمێک لەمەوبەر، مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردەوە: ”ئۆپەراسیۆنێکی مێژوویی سەرکەوتوو لە ئەنجامی کارێکی هەواڵگریی هاوبەش لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا“.



ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتریش کەناڵی تەلەفزیۆنی فەرمیی عێراق بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە هەواڵگریی عێراق ڕۆڵی هەبووە لە دەستنیشانکردنی شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی.



بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩، میدیای ئەمریکا کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی ئەمریکا لە سنووری شاری ئیدلبی سووریا بە بەشداریی هێزی دێلتای ئەمریکی و خۆتەقاندنەوەی دوو لە ژنەکانی ئەبوبەکر بەغدادی راگەیاند.








باسنيوز
Top