حکوومەت و جوداخوازەکانی یەمەن رێک کەوتن

 حکوومەت و جوداخوازەکانی یەمەن رێک کەوتن


حکوومەت و جوداخوازەکانی یەمەن رێک کەوتن لەسەر پێکهێنانی حکوومەتێکی یەکگرتوو.

ئەمڕۆ شەممە 26-10-2019، مەعمەر ئەلئەریانی، وەزیری راگەیاندنی یەمەن رایگەیاندووە، حکوومەت و ئەنجومەنی ئینتیقالیی باشووری یەمەن بە چاودێریی سعودیە، رێک کەوتن.

هەردوولا لەسەر پێکهێنانی حکوومەتێکی یەکگرتووی پێکهاتوو لە 24 وەزیر و دژایەتیکردنی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)ی یەمەن، کە ئێران پاڵپشتیی سەربازیی و داراییان دەکات، پێک هاتوون.

ئەنجومەنی ئینتیقالیی یەمەن لە ساڵی 2017 دروست بووە و داوای دابەشکردنەوەی یەمەن و سەربەخۆیی باشوور و رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، دەکات.

ئەو ئەنجومەنە خۆی بە میراتگری کۆماری میللیی دیموکراتیی یەمەن دادەنێت، کە پایتەختەکەی عەدەبن بوو و لە ساڵی 1990 لەگەڵ کۆماری عەرەبیی یەمەن یەکی گرت و کۆماری یەمەنیان پێک هێنا.






باسنيوز
Top