نەتەوەیەکگرتوەکان: کاتی ئەوەیە بە کردار کۆتایی بەو یارییە بهێنین کە لە سوریا هەیە

نەتەوەیەکگرتوەکان: کاتی ئەوەیە بە کردار کۆتایی بەو یارییە بهێنین کە لە سوریا هەیە
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، لە دوای رێککەوتنی روسیا و تورکیا لە باکوری سوریا ئاماری هیچ جۆرە پێکدادانێکی لایەنە ناکۆکەکانیان پێنەگەشتوە، دەشڵێت، پێویستە بە کرداری کار بۆ کۆتاییهێنان بەو "یاریە" بکەن کە لە سوریادا چەندین ساڵە بەردەوامە.

لە دوای رێککەوتنی سوریا-روسیا هیچ جۆرە ئامارێکی پێکدادان و دەستپێکردنەوەی شەڕمان بەدەستنەگەینەشتوە


ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لە دوای رێککەوتنی سوریا-روسیا سەبارەت بە ئاگربەست لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هیچ جۆرە ئامارێکی پێکدادان و دەستپێکردنەوەی شەڕیان بەدەستنەگەینەشتوە.

چارەسەری سیاسی بۆ دۆخی سوریا پێویستییەکی هەنوکەییە، لەو روەوە نەتەوەیەکگرتوەکان هەمو هەوڵی خۆی بۆ دەستپێکردنی کارەکانی لیژنەی دەستوری سوریا خستوەتەگەڕ


باسی لەوەشکردوە، چارەسەری سیاسی بۆ دۆخی سوریا پێویستییەکی هەنوکەییە، لەو روەوە نەتەوەیەکگرتوەکان هەمو هەوڵی خۆی بۆ دەستپێکردنی کارەکانی لیژنەی دەستوری سوریا خستوەتەگەڕ، وەکو هەنگاوەی یەکەمی ئەو کارەساتەی روبەڕوی گەلی سوریا بوەتەوە.

پێشبینی دەکەین کارەکانی نوسینەوەی دەستور کۆتای مانگی داهاتو دەستپێبکات


سەبارەت بە کارەکانی لیژنەی نوسینەوەی دەستوریش، ئەمینداری نەتەوە یەکگرتوەکان باسی لەوەکردوە، پێشبینی دەکەن کارەکانی نوسینەوەی دەستور کۆتای مانگی داهاتو دەستپێبکات.

ئەوە لە کاتێکدایە کۆتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندبو، لیژنەی نوسینەوەی دەستوری نوێی سوریا بە بەشداری 150 ئەندام پێکهێنراوە، لەو ژمارەیەش 50 ئەندامیان سەر بە حکومەتی سوریان و 50 ئەندامیشیان نوێنەری لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنن و 50 ئەندامیش نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنین.

راگەیاندنی ئەو لیژنەیە ناڕەزایی کوردی لێکەوتەوە و ئاماژەیان بەوەکردووە، ناکرێت نوێنەرانی زیاتر لە 30% خەڵکی سوریا لە نوسینەوەی دەستوردا بەشدارنەبن.




خەندان
Top