لێندسی گراهام: ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پلانێكه له‌باره‌ی سووریا
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گراهام ئاماژەی بەوەشدا، کە دڵنیان مانەوەی سەربازە ئەمه‌ریکییەکان بۆ دڵنیاییدانە بە کورد لەو ناوچەیە و، هه‌روه‌ها پاراستنی نەوتیشە لە داعش و ئێران.
له‌مباره‌شه‌وه سیناتۆره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "دەبێت سوپایەکی بە متمانە لەسەر زەوی هەبێت، کە دڵنیایی لە پاراستنی کورد بدات و هەست بە پشتگوێخستن نەکات و رێگریش لە گەرانەوەی داعش بکات. ئەگەر ئەو هەمووە ئەنجام بدەیت، بە باشێی کۆتایی پێدێت، ئەگەر وانەبێت بە خراپیی کۆتایی دێت. بۆیە با لەسەر دوایین دەرەنجامەکان هەڵسەنگاندن بۆ سەرۆك بکەین، ئەو گۆڕانکارییانەی ئەنجاممان داون هیوابەخشن، بەڵام زۆرمان ماوە بگەینە ئامانجەکانمان".
ئه‌و سیناتۆره‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: کۆشکی سپی سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکە له‌باره‌ی سووریا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، "ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كورد به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه بچن، كه كێڵگه نه‌وتییه‌كانی لێیه".
تره‌مپ گوتیشی: "ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه‌ی باسیان ده‌كه‌م، پێشتر له ده‌ست چه‌كدارانی داعش بوون، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا به هاوكاری هێزه كوردیه‌كان رزگاریان كردن".
