زه‌ریف و چاوشئۆغلۆ ره‌وشی باكووری سووریا تاوتوێ ده‌كه‌ن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: جگه له پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ره‌وشی سووریا، بابه‌ته جێ بایه‌خه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ له به‌رایی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی وڵاتانی بێلایه‌ن هه‌ریه‌ك له زه‌ریف و چاوشئۆغلۆ كۆده‌بنه‌وه.
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه ده‌ستپێبكات و رۆژی شه‌ممه كۆتایی به كاره‌كانی بهێنێت.
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و توركیا له باكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
K24
