ئه‌مه‌ریكا: له باكووری سووریا تاوانی جه‌نگ ئه‌نجامدراوه
به‌رپرسێكی باڵا له ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنرێت به ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی رایگه‌یاند، توركیا دڵنیایی داوه‌ته ئه‌مه‌ریكا، كه تاوانی جه‌نگ و جینۆسایدی دژی كورد له باكووری سووریا ئه‌نجام نه‌داوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا، جیمس جیفری له میانی دانیشتنی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، من هیچ به‌ڵگه‌یه‌كم له‌سه‌ر پاكتاوی ره‌گه‌زی له لایه‌ن توركیاوه ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
گوتیشی: هاووڵاتیان ئاواره بوون و رایان كردووه، ئه‌وان زۆر نیگه‌رانن، وه‌ك ئێمه. به هۆی ئه‌و میلیشیا چه‌كداریانه‌ی له‌گه‌ڵ سوپای توركیان و ئێمه رووداوگهلێكمان به‌دیكردووه، كه به تاوانی جه‌نگ هه‌ژمار ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی راپۆرتی پێشێلكارییه‌كانی توركیا و میلیشیاكانییه‌وه داوای روونكردنه‌وه‌ی وردیان له توركیا كردووه.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیكردووه به لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له به‌كارهێنانی فسفۆڕی سپی له دژی كورد ده‌كه‌ن.
K24
