رەجەب ئەمڕۆ سەردانی روسیا
17ی ئەم مانگە شاندی ئەمریکا و تورکیا دوای کۆبونەوەیەکی چوار کاتژمێری لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لەبارەی ناوچەی ئارامەوە لە سوریا گەیشتنە رێککەوتن، لە بەرامبەردا تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان رادەگرێت و هێزەکانی هەسەدەش لەو ناوچانە بە درێژایی 32 کیلۆمەتر دەکشێنەوە.
ئاگربەست لە سوریا تەنها 12 کاتژمێری دیکەی ماوە
ئەمڕۆ سێشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی روسیا دەکات و لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی روسیا کۆدەبێتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە ئەنجامی بدەن لە پاش وەستاندنی تەواوەتی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی تورکیا کە تەنها 12 کاتژمێری دیکەی ماوە.
سەری هەمو کوردەکانی رۆژئاڤا پاندەکەمەوە، ئەگەر لەماوەی ئەو 120 کاتژمێرەدا، لە ناوچەی دیاریکراو نەکشێنەوە
20ی ئەم مانگە، ئەردۆغان رایگەیاندبو، "سەری هەمو کوردەکانی رۆژئاڤا پاندەکەمەوە، ئەگەر لەماوەی ئەو 120 کاتژمێرەدا، لە ناوچەی دیاریکراو نەکشێنەوە".
لەهەمان رۆژدا مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندبو، "نامەنەوێت لە کۆتایی ئاگربەستەکەدا تەنانەت یەک کوردیش لە ناوچەی ئارام بمێنێتەوە".
خەندان-
