ژمارەیەک بەرپرسی نزیک لە سەرۆکی ئێران دەستگیر کران
ژمارەیەک بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران بەهۆی دزەپێکردنی زانیاری، دەستگیر کران.
ئەو بەرپرسانەی نووسینگەی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران، دوای دەستگیرکردنی روحوڵڵا زەم، رۆژنامەنووس و خاوەنی ماڵپەڕی (ئامەد نیوز)، دەستگیر کراون.
جەواد کەریمی قەدوسی، پەرلەمانتاری کۆنەپارێزی ئێران رایگەیاندووە، چوار کەس لە نووسینگەی حەسەن رۆحانی دەستگیر کراون، کە بریتین لە؛
- کەسێک لە نووسینگەی حوسامەدین ئاشنا، راوێژکاری تایبەتی رۆحانی
- کەسێک لە نووسینگەی تایبەتی رۆحانی
- کەسێک لە نووسینگەی مورتەزا بانک، راوێژکاری رۆحانی بۆ ناوچە بازرگانییە ئازادەکان
- کەسێک لە دەزگای دادوەری
هەفتەی رابردوو دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، روۆحوڵڵا زەمیان دەستگیر کردووە، کە گومان دەکرێ لە شاری نەجەف لە باشووری عێراق دەستگیر کرابێ و گوازرابێتەوە ئێران.
روحوڵڵا زەم هاووڵاتییەکی ئێرانییە و خاوەن رەگەزنامەی فەرەنسییە.
باسنيوز
