پۆمپەیۆ: سەرۆک ترەمپ ئامادەیە کردەی سەربازی دژی تورکیا بەکاربهێنێت
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە کەناڵی سی ئێن بی سی وڵاتەکەی راگەیاند، "ئێمە ئاشتیمان لە شەڕ بەلاوە باشترە، بەڵام لە حاڵەتێکدا کە کردەی سەربازی پێویست بێت، دەبێت ئەوە بزانیت کە سەرۆک ترەمپ تەواو ئامادەیە ئەو کارە بکات".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رەتیکردەوە ئەو هێڵە سوورە دیاری بکات کە وادەکات دۆناڵد ترەمپ پەنا بۆ کردەی سەربازی دژی تورکیا ببات و ئاماژەی بەوەکرد کە نایەوێت پێش بڕیاری سەرۆکی وڵات بکەوێت.
پۆمپەیۆ پشتگیری لە رێککەوتننامەی ئیدارەی ترەمپ لەگەڵ حکومەتی تورکیا کرد و رایگەیاند، پابەندبوونی تەواویان بۆ پاراستنی پێکهاتە ئیتنییەکان لە سەرانسەری ناوچەکەدا لە تورکیا وەرگرتووە و ئەو کارەش کە کردوویانە توانیویەتی ژیانی ژمارەیەکی زۆر کەس بپارێزێت.
