ترەمپ پلانێك تاوتوێ دەكات بۆ ھێشتنەوەی 200 سەربازی ئەمەریكی لە رۆژھەڵاتی سووریا.

ترەمپ پلانێك تاوتوێ دەكات بۆ ھێشتنەوەی 200 سەربازی ئەمەریكی لە رۆژھەڵاتی سووریا.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی بڵاوی كردووەتەوە، كۆمەڵێك بەرپرسی سەربازی باڵای ئەمەریكی پێشنیازێكیان خستووەتە بەردەم ترەمپ، بۆ ھێشتنەوەی ھێزێكی سەربازی لە رۆژھەڵاتی سووریا بۆ پێكانی دوو ئامانج.

رونكراوەتەوە، ئامانجی یەكەمیان رێگریكردن لە سەرھەڵدانەوەی داعش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا و ئامانجی دووەمیشیان رێگریكردن لە ھێزەكانی حكوومەتی سووریا و ھاوپەیمانەكانی لە رووسیا و ئێران بۆ دەستگرتن بەسەر كێڵگە نەوتییەكان لە ناوچەكەدا.

یەكێك لە بەرپرسە سەربازییەكان بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە، پلانەكە بە وردی لەبەر دەستی ترەمپە و ئەم ھەفتەیە تاوتوێی دەكات، كە ئامانجەكانی ئەمەریكا دەپێكێت لە شەڕی دژی داعش و ھاوكاری كوردیش دەبێت بۆ پارێزگاریكردن لە كێڵگە نەوتییەكان.





K24
Top