برێت مەکگۆرک رەخنەی تووند لە دۆناڵد ترەمپ دەگرێت

برێت مەکگۆرک رەخنەی تووند لە دۆناڵد ترەمپ دەگرێت
نێردەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش رەخنە لە پلان و تویتەکانی دۆناڵد ترەمپ دەگرێت.

برێت مەکگۆرک لە تویتێکدا دەنووسێت، ئەوەی جێبەجێدەکرێت پلانی "ئاگربەست" نییە، بەڵکو داواکارییەکە بۆ چۆڵکردنی ئەو شارۆچکانەی لەلایەن هێزە پەڕگیرەکانی سەر بە تورکیاوە گەمارۆدراون و ئەوەش هەمان ئەو تاکتیکەیە لە لایەن ئەسەدەوە بەکاردەهێندرا.

ترەمپ پێش ئەم تویتەی مەکگۆرک لە تویتەردا نووسیبووی، "ئاگربەستەکە بە باشی جێبەجێدەکرێت".

مەکگۆرگ لە خاڵێکی دیکەی هەمان تویتدا قسە لە سەر بەشێکی دیکەی تویتە پێشووەکەی پێشووەکەی ترەمپ دەکات کە نووسیبووی، "نەوتەکەمان پاراستووە". مەکگۆرک لە وەڵامی ئەو تویتەی ترەمپدا دەنوسێت، "کام نەوت؟ ئێمە لە سووریا بووین بۆ پاراستنی خەڵکی ئەمریکا لە داعش. سوپاکەمان نەوتی بیانی کۆنتڕۆڵ ناکات".

مەکگۆرک لە هەمان تویتدا دەڵێت، "ناوی وەزیری بەرگریی هەڵەیە"، وەک ئاماژەیەک بۆ تویتەکەی ترەمپ کە ناوی مارک ئێسپەری بە "ئیسپیرانتۆ" نووسیبوو.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ماوەی کاژێرێک تویتێکی لەبارەی رۆژئاوای کوردستان و کورد کرد، بەڵام دواتر تویتەکەی دیلیتکرد و پاشان ئەو هەڵانەی کردبوونی راستی کردنەوە و جارێکی دیکە تویتەکەی بڵاوکردەوە.
Top