حەسەن نەسڕوڵڵا: پشتیوانی لە دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت ناکەین

حەسەن نەسڕوڵڵا: پشتیوانی لە دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت ناکەین
ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەی و هەروەها داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت رایگەیاند، ئەوان پشتیوانی لە دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی ئێستای وڵاتەکەیان ناکەن.

حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی رۆژی شەممە لە گوتەیەکیدا لە بالبێک لە باکووری رۆژهەڵاتی لوبنان رایگەیاند، سوپاسی پشتیوانی وڵاتان و دۆستانی لوبنان دەکەم، بەڵام ئەوان پشتیوانی لە دەستەلکارکێشانەوەی حکومەتی ئێستا ناکەن.

حەسەن نەسڕوڵڵا راشیگەیاند، هەندێک کەس داوادەکات حکومەت دەستلەکاربکێشێتەوە، بەڵام ئەوان لەگەڵ ئەوەدانین، چونکە حکومەتی نوێش دروستبکرێت، نوێنەرایەتی هەمان پارتە سیاسییەکان دەکات و هەمان کێشەیان دەبێت.

بۆ رێگریکردن لە خۆپیشادان و تووندووتیژی، هێز لە شەقامەکانی بەیروت بڵاوەیان پێدەکرێت. رۆژی شەممە ژمارەیەکی زۆر لە سوپای لوبان لەنێو شەقامەکانی بەیرووتی پایتەختی ئەم وڵاتە بڵاوەیان پێکرا.

بڵاوەپێکردنی سوپا لە نێو شەقامەکانی بەیروت لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە لە دژی زیادکردنی باج بەهەزاران کەس لە بەیرووت دەڕژێنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان دژ بە حکومەتی وڵاتەکەیان ئەنجامدەدەن.

خۆپیشاندەران رێگە سەرەکییەکانی بەیروت دادەخەن و هەروەها ئاگر لە ناوەڕاستی شەقامەکان دەکەنەوە. هاوکات داوای دەستلەکارکێشانە لە حکومەت دەکەن و سەرکردەکانیان بە گەندەڵی تۆمەتبار دەکەن.
Top