هەواڵگریی تورکیا نەیارێکی حکوومەتی وڵاتەکەی دەڕفێنێت

هەواڵگریی تورکیا نەیارێکی حکوومەتی وڵاتەکەی دەڕفێنێت
دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) نەیارێکی حکوومەتی وڵاتەکەی دەڕفێنێت و بە فڕۆکە دەیگوازێتەوە تورکیا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، عوسمان قۆجە، بەرپرسی بزووتنەوەی خزمەت لە مەکسیک، لەلایەن هیزێکی تایبەتی میتەوە رفێندراوە و گەیەندراوەتەوە تورکیا.

بزووتنەوەی خزمەت لەلایەن فەتحوڵلا گیولەن، زانای ئاینیی تورکی سەرۆکایەتی دەکرێت و حکوومەتی تورکیا بە پیلانداڕێژەری کودەتاکەی تەمموزی 2016ی دادەنێت، کە لەو کودەتایەدا هەوڵ درا حکوومەتی تورکیا بڕوخێندرێ و رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆمار لەسر کار لابدرێت، بەڵام شکستی هێنا.












باسنيوز
Top