ئەمریکا تورکیای لە هاوپەیمانیی دژ بە داعش دەرکردووە

 ئەمریکا تورکیای لە هاوپەیمانیی دژ بە داعش دەرکردووە
ماڵپەڕی (DW)ی ئەڵمانی بە پشتبەستن بە زانیاریی گۆڤاری شپیگڵی ئەڵمانیا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمریکا ئەو وڵاتەی لە هاوپیەمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش دەکردووە.

بەپێی ئەو بڕیارەی ئەمریکا، لەمەودوا تورکیا ئیتر ناتوانی هیچ زانیارییەکی ئاسمانی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش وەربگرێت و بەرپرسانی سوپای ئەڵمانیاش ئەم بابەتەیان پشتڕاست کردووەتەوە.

زەمینەی ئەم هەوڵ و بڕیارە ئەوەیە کە ترسی ئەوە لە ئارا دابووە تورکیا ئەو زانیارییە ئاسمانییانەی کە لە هاوپیەمانیی دژ بە داعش وەری دەگرێت، لە شەڕ لەدژی وکردان بەکاری بهێنێت.

لە کاتی بڕیاری چوونە دەرەوەیس ووریا لەلایەن ئەمریکاوە، هێزەکانی ڕژێمی ەبشار ئەسەد لەسەر بنەمای ڕێککەوتنێک کە بە چاودێریی ڕووسیا لەگەڵ سووریە کردوویانە، چەندین بنکەی سەربازییان لە ڕۆژئاوای کوردستان و منبج و کۆبانێ گرتووەتەوە دەست.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە کە ئاگربەستێک ڕابگەیەنێت و شەڕ ڕابگرێت، بەڵام ئەردۆغان ڕەتی کردووەتەوە.

ئەمریکا چەندین سزای قورسی سیاسی و ئابووریی بەسەر تورکیا سەپاندووە، هاوکات بڕیارە ئەمڕۆ مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئەنقەرە بکەن و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لەبارەی ڕەوشی سووریا و هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان گفتوگۆ بکەن.





باسنيوز
Top