ئەڵمانیا: بەهیچ جۆرێک چەک رادەستی تورکیا ناکەین

ئەڵمانیا: بەهیچ جۆرێک چەک رادەستی تورکیا ناکەین
ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، بەهیچ جۆرێک چەک رادەستی تورکیا ناکەن و داواش لەو وڵاتە دەکات هەرچی زوە هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان رابگرێت.

ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، "وڵاتەکەمان بەهیچ جۆرێک هیچ چەکێک رادەستی تورکیا ناکات و داوای لێدەکات پڕۆسە سەربازیەکەی رۆژئاڤای کوردستان رابگرێت".

وابڕیارە لەکۆبونەوی لوتکەی برۆکسیل، وڵاتانی ئەندامی لە یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆ لەبارەی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان و پرسی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا بکەن.

نۆی ئەم مانگە، سوپای تورکیا بە پاڵپشتی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئاسمانی و دواتریش زەمینی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات دەستپێکردوە، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دایە.

14ی ئەم مانگەش وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا کۆبونەوە و بڕیاریاندا پێدانی چەک بە تورکیا هەڵپەسێرن.








خەندان
Top