سوپای تورکیا گوندەکانی سەر بە تل تەمر بۆردومان دەکات

سوپای تورکیا گوندەکانی سەر بە تل تەمر بۆردومان دەکات
ئاژانسی هاوار نیوز رایگەیاند، شەڕوپێکدادان لە گوندی عالیا سەر بە ناحیەی تل تەمەر بەردەوامە و سوپای تورکیا و گروپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزسیۆن گوندەکە بۆردومان دەکەن.

هەروەها ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا روبەڕوبونەوە لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەلایەک و سوپای تورکیا و گروپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە گوندی عالیا و ناوچەکانی دەروبەری تل تەمر سەر بە پارێزگای حەسەکە بەردەوامە و هەسەدە وەڵامی هێرشەکانی داوەتەوە.

نۆی ئەم مانگە، سوپای تورکیا بە پاڵپشتی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئاسمانی و دواتریش زەمینی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات دەستپێکردوە، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دایە.

رۆژی چوارشەممە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی هەشت رۆژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان زیاتر لە 70 هاوڵاتی سڤیل شەهیدبون و 300 هەزار کەسیش ئاوارەبون.








خەندان
Top