رۆحانی داوای ئەنجامدانی ریفراندۆمێک بۆ دیاریکردنی سیاسەتی نوێی ئێران دەکات
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای ئەنجامدانی ریفراندۆمێک بۆ دیاریکردنی سیاسەتی نوێی وڵاتەکەی، دەکات.
بەپێی هەواڵێکی (BBC )ی فارسی، حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران، دانی بە بوونی دوو بەرەی توندرەو و چاکسازیخواز لە وڵاتەکەیدا ناوە و رایگەیاندووە، ناکۆکیی ستراتیژی لەنێوان ئەو دوو بەرەیدا هەیە.
حەسەن رۆحانی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامییەوە، کە لە ساڵی 1979 هەڵگیرسا و رژێمی شاهانەی گۆڕی و کۆماری ئیسلای دامەزراند، چەندین بابەت تا ئێستا کێشەیان لەسەرە، ”ئەگەر نەگەینە رێککەوتن لەبارەی ئەو پرسانە، پێویستە لەسەرمان ریفراندۆمێک ئەنجام بدەین“، بۆ ئەوەی لەڕێی گەلەوە سیاسەتی نوێی وڵات دابڕێژرێت و ناکۆکییە قوڵەکانی وڵاتەکەی، چارەسەر بکرێن.
باسنيوز
