هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه له تره‌مپه‌وه بۆ ئه‌ردۆغان
تره‌مپ ره‌خنه له هێزه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستانیش ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "هه‌ندێك له ئه‌ندامانی داعشیان ئازادكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رووگیر بكه‌ن، په‌كه‌كه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه زیاتر له داعش و ئه‌مه‌ریكا كورده‌كان له هێرشی توركیا ناپارێزێت.
قسه‌كانی تره‌مپ پێش گه‌یشتنی مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی بۆ توركیا و كه بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بگه‌نه ئه‌نقه‌ره و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌وه بكه‌ن كه دژی كورد له رۆژئاوای كوردستان ماوه‌ی 9 رۆژه ده‌ستیپێكردووه.
به‌گوێره‌ی شرۆڤه و شیكارییه‌كان تره‌مپ به‌هۆی ئه‌و ھێرشه‌وه كه‌وتووه‌ته دۆخێكی نه‌خوازراوه‌وه، چونكه به‌ڵێنی به ئه‌ردۆغان داوه پاڵپشتیی ئه‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه بكات كه توركیا بۆ سه‌ر هێزه كوردییه‌كان ئه‌نجامیداوه. ئه‌و دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكییانه‌ی دژی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ش راوه‌ستاون، بووه‌ته هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه روونه له‌سه‌ر ئابووری توركیا و پێده‌چێت ئابووری توركیاش بازنه‌یه‌كی بچووكی ئه‌و ململانێیه بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه توركیا پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ كات ده‌كات له‌سه‌ر زه‌وی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچۆنێك هه‌یه كۆنترۆڵی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا بسه‌پێنێت كه له پلانه سه‌ربازییه‌كه‌یدا نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه. به‌ڵام به‌هۆی به‌رگریی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی، تا ئێستا نه‌یتوانیووه به‌و ئامانجانه‌ی بگات.
k24
