"توركیا وه‌ڵامی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه"
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا راشیگه‌یاند، كرده ئامانجی سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیه‌تی و له كاتێكدا خه‌ریكه هاوسه‌نگی جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌نگێك وڵات به‌و كرده سه‌ربازییه‌ی ئێمه تووشی شۆك بووینه.
كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه به روونی به به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكامان راگه‌یاندووه، توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕ ناوه‌ستێنێت و ئاماده‌ش نییه له‌گه‌ڵ كوردی سووریا بكه‌وێته گفتوگۆ"، دووپاتیشی كرده‌وه، "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماده‌كاری بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات".
