کۆبوونەوەی ئەمنیی تورکیا و سووریە لە سووچی بەڕێوە دەچێت

کۆبوونەوەی ئەمنیی تورکیا و سووریە لە سووچی بەڕێوە دەچێت
بەپێی زانیاریی چەند میدیایەکی ڕووسی و عەرەبی، بڕیارە کۆبوونەوەی ئەمنیی نێوان تورکیا و سووریە، بە چاودێریی ڕووسیا لە شاری سووچیی ئەو وڵاتە بەڕێوە بچێت.

چەند سەرچاوەی ئاگادار بە ماڵپەڕی "ئەلمەیادین"یان ڕاگەیاندووە ئەو دانیشتنە ئەمنییە و لە نێوان نوێنەرانی تورکیا و سووریا و بە چاودێریی ڕووسیا ساز دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر چەند هەواڵێک بڵاو کراوەتەوە کە نوێنەرانی سووریا و تورکیا لە باکووری مەنبەج کۆ دەبنەوە.

ئەم دانیشتنانە لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچن کە تورکیا ماوەی هەشت ڕۆژە بە یارمەتیی گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هێرشی کردووەتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و ئیستاش لە شارەکانی سەرێکانی و گرێ سپی شەڕێکی توند لە ئارا دایە.

لە کاردانەوە بەو هێرشەی تورکیا ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا، کۆمکاری عەرەب و نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو هێرشانەی تورکیایان ئیدانە کردووە و داوای خێرا ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیایان کردووە.











باسنيوز
Top