ئەمریکا سەربازەکانی لە رۆژئاوای کوردستان دەگوازێتەوە سێ دەوڵەت

 ئەمریکا سەربازەکانی لە رۆژئاوای کوردستان دەگوازێتەوە سێ دەوڵەت


ئەمریکا سەربازەکانی لە رۆژئاوای کوردستان دەگوازێتەوە سێ دەوڵەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداوی عەرەبی.

بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی (ئەسۆشێیتد پرێس)ی راگەیاندووە، هێزەکانیان لە بنکەی سەربازیی منبج ئامادەکاری دەکەن بۆ کشانەوە لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا ”لە کاتێکی نزیکدا“.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە، کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەو هێزانەی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەکشێندرێنەوە، دەگوازرێنەوە هەردوو وڵاتی عێراق و کوێت و ”رەنگە ئوردنیش“.

کشاندنەوەی ئەو هێزە ئەمریکییانە، کە لە جوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا جێگیر کرابوون، بۆ خۆدوورخستنەوەی ئەمریکایە لە شەڕی نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە).

رۆژی چوارشەممە 9-10-2019، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستی پێ کرد.



باسنیوز
Top