تره‌مپ له‌گه‌ڵ دیموكرات و كۆمارییه‌كانی كۆنگرێس كۆده‌بێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆنگرێسه‌وه رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران، میچ ماكونیل و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نانسی پیلوسی و ئه‌ندامی دیار و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران و هه‌ردوو لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی نوێنه‌ران و پیران له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده ده‌بن.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دوای ئه‌وه دێت، كه له ناو كۆماری و دیموكراته‌كانی كۆنگرێس، پرۆژه‌یه‌ك بۆ سزادانی توركیا ئاماده كراوه و بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه گفتوگۆی له باره‌وه بكرێت.
كۆماری و دیموكراته‌كان له‌و بڕوایه‌دان، كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا پشتكردنه له هاوپه‌یمانه كورده‌كان و رێگه‌دانه به توركیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناویان به‌رێت.
باس‌نیوز
