وەزیری بەرگری ئەمەریکا: هەنگاوی کردارەکی دەنرێت بۆ سزادانی تورکیا
مایك ئێسپێر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا ڕایگه‌یاند هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ ناتۆ كۆده‌بێته‌وه و داوا له ناتۆ ده‌كات هه‌نگاوی كرداره‌كی بنێت بۆ سزادانی توركیا.
مالپه‌ڕی ئۆرشه‌لیم پۆست بڵاویکردەوە کە ئێسپێر هانی ناتۆ ده‌دات سزای سه‌ربازی و ئابووری به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنین، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیاوه له باكووری سووریا(ڕۆژئاوای کوردستان).
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه كه وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانه له‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا ببێته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش.
باس‌نیوز
